رادەستی کاروباری مینی دهۆک کران

لە ئاکرێ زیاتر لە 700 پارچە گولـلە تۆپ و هاوەن و تەقەمەنی هەڵگیرانەوە

964+

شۆڕش قادری

لە ئاکرێ زیاتر لە 700 پارچە گولـلە تۆپ و هاوەن و تەقەمەنی هەڵگیرایەوە و رادەستی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مینی دهۆک کرا.

بەپێی راگەیەنراوێکی دەزگای گشتی کاروباری مینی کوردستان، دوای ئەوەی تیمەکانی مینلابەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە دهۆک لەلایەن فیرقەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە دەڤەری ئاکرێ ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی زیاتر لە 700 پارچە گولـلە تۆپ و تەقەمەنی، دەستبەجێ تیمێکیان چووەنەتە شوێنەکە و هەموو ئەو تەمەنییانەی هەڵگرتووەتەوە و گواستوویاننەتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەناو ئەو تەقەمەنیانەدا ژمارەیەک گولـلە تۆپ، گولـلە هاوەن، گولـلەی ئاڕپیجی و گولـلەی دۆشکەشیان تێدایە.

دەزگای گشتی کاروباری مینی کوردستان داوای لە هاوڵاتیان کردووە، لەکاتی بینینی ئەو جۆرە تەقەمەنیانە، بەهیچ جۆرێک دەستکاریان نەکەن و تیمەکان مینلابەر ئاگادار بکەنەوە.

لە بەرواری باڵا چەند گولـلە تۆپێک هەڵگیرانەوە

لە بەرواری باڵا چەند گولـلە تۆپێک هەڵگیرانەوە

لە مانگێشکی دهۆک شەش پارچە مین لە ناوبران

لە مانگێشکی دهۆک شەش پارچە مین لە ناوبران