بە دوو درۆن بووە
ئەنجامى لێکۆڵینەوەى هێرشەکانى سەر کۆرمۆر بەبێ ناوهێنانى بکەرانى راگەیەندرا
964+
وریا فەتاح
دواى یەک هەفتەى رێک، ئەنجامى لیژنەى لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەى سەر کۆرمۆر راگەیەندرا، بەڵام ناوى هیچ کەس و دەستە و تاقمێک نەهاتووە کە بکەرى هێرشەکەبن.
هێرشەکەى سەر کۆرمۆر، شەوى چوارشەممە لەسەر پێنجشەممەى هەفتەى رابردوو لە کاتژمێر 11:27 بۆ 11:30 خولەکى شەو ئەنجامدرا، دواتر لە رۆژى هەینى بە فەرمانى فەرماندەیى هێزە چەکدارەکانى عێراق بڕیاریدا بە پێکهێنانى لیژنەیەک کە دەبێت لە 72 کاتژمێردا هەموو شتێک وەک پیاز سپى بکات.
درەنگانێکى شەوى رابردوو لە کاتژمێر 11:30 خولەک، واتا رێک یەک هەفتە دواى هێرشەکە، ئەنجامى لێکۆڵینەوەکان راگەیەندران، بەڵام نە ناوى هیچ کەس و لایەنێک ئاشکرا نەکراوە.