"دوو جار درع و پلێتمان بۆ داناوە"

زرێپۆشی دراگۆن لە سلێمانی دروستکراوە؛ گولـلەی ئاڕپیجیش نایبڕێ

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

کارگەیەکی دروستکردنی زرێپۆش لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بۆ پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ دروستکردووە بەناوی دراگۆن کە گولـلەی ئاڕپیجیش نایبڕێ.

هەیاس نوری بەڕێوەبەری کارگەی دروستکردنی زرێپۆش (IAV) لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “ئەم ئۆتۆمبێلە بەناوی دراگۆن دروستکراوە و هیچ کە قەناس و بیکەیسی و گالۆبەر و ئێم فۆڕ نایبڕێ، ئاڕپیجیش ئەگەر لەنزیکەوە نەبێ کارێ تێناکات”.

“ئەم ئۆتۆمبێلە دوو جار درع و پلێتمان بۆ داناوە بۆ سەلامەتی سەرنشینەکانی و خەڵکی ئاساییش ناتوانێت بیکڕێت، تایبەت بۆ پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ دروستکراوە”، هەیاس نوری وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بازاڕیان بەگشتی باشە، بەڵام لە کاتی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل بازاڕیان سست بووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

عێراق خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانى زرێپۆشه‌ بە ستانداردی ...

عێراق خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانى زرێپۆشه‌ بە ستانداردی جیهانی