عومان هاوكارییهتى
عێراق خهریكی بهرههمهێنانى زرێپۆشه بە ستانداردی جیهانی
فهرهاد حهسهن
حكومەتی عێراق بە هاوكاری سەڵتەنەی عومان خهریكی بهرههمهێنانى ئۆتۆمبێلی زرێپۆشه بە ستانداردی جیهانی، بەپێی یاداشتێكی لێکتێگەیشتن، عومان بۆ ئهم كاره، پشتیوانیی تەکنیکی و شارەزایی پێشکەش بە عێراق دەکات.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردهوه، ئەو یاداشتە لێکتێگەیشتنەی کە لە نێوان عێراق و عوماندا واژۆ کراوە، عومان لە رێگەی ئەو کۆمپانیا جیهانییانەی کە کاریان لەگەڵ دەکات، وەک کۆمپانیای “تاک”ی ئەمریکی، پشتیوانیی تەکنیکی و شارەزایی پێشکەش بە عێراق دەکات.
مستەفا عاتی حەسەن، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیاندووه، ئامانج لەم هاوکارییە، بەهێزکردنی تواناکانی دەستەی پیشەسازیی سەربازیی عێراقە و کردنەوەی دەرگایە بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزمون لە بوارەکانی دیكەشدا، وەک بەرهەمهێنانی تەقەمەنی.
بهقسهى مستهفا، گفتوگۆکانی پێشو و سەردانە دوولایەنەکان لەگەڵ لایەنی عومانی بوونەتەهۆی پشتیوانی تەواو بۆ بەرهەمهێنانی زرێپۆش بە ستانداردی جیهانی، بەتایبەتی کە سەڵتەنەتی عومان، خاوەنی کارگە و کۆمپانیای تایبەتمەندە، لەوانە کۆمپانیای (تاک)ی ئەمریکی کە زرێپۆش بەرهەمدەهێنێت و لەلایەن هێزی جیاوازەوە لە وڵاتانی کەنداو و سوپای ئەمریکادا بەکاردەهێنرێت.