نرخی نەوت دابەزی
بووە چەند؟
نرخی نەوت دابەزی
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ چوارشەممە 3.12.2025 نرخی نەوت لە بازاڕی جیهاندا دابەزی و جۆرێك لە ترس لە بازاڕی نەوت هەیە.
بە گوێرەی بۆرسەی جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 62 دۆلار و 32 سەنت دابەزی، هەروەها بەرمیلێك نەوتی خاوی تێكساس بۆ 58 دۆلار و 52 سەنت دابەزی.
وەبەرهێنەرانی نەوت چاوەڕێی گفتوگۆی ئاشتیی نێوان روسیا و ئۆكرانیا دەكەن، كە ئەگەر بێتەدی، خواست لەسەر نەوت زیاتر دەبێت، هەرچەندە ترس لەسەر بەرزبوونەوەی نەوتی ئەمباركراوی ئەمریكا هەیە، كە هەمیشە كاریگەریی لەسەر نرخی بازاڕی نەوت هەیە.
هەر لەم چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ حكومەتی روسیا رایگەیاند، لەگەڵ ئەمریكا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ چارەسەری شەڕی ئۆكرانیا، هەرچەندە سەرۆكی روسیا و نوێنەری ترەمپ لە كۆشكی كرملین كۆبوونەوە و بۆ پێنج سەعات گفتوگۆیان كرد.