منداڵێک لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی چارەسەر وەردەگرێ _ وێنە: 964
لە یەک مانگدا
زیاتر لە 22 هەزار منداڵ بردراونەتە نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال
964+
ئەحمەد مستەفا
تەندروستی سلێمانی دەڵێ، لە مانگی رابردوو 22 هەزار و 859 منداڵ لە نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بینراون، لە هەمان ماوەدا 876 حاڵەتی سکچوون رشانەوە و وشکبوونەوە، هەروەها 827 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆمارکراون.
لە رێژەی هاتنەکە، دوو هەزار و 905 منداڵ داخڵی نەخۆشخانە کراون.
بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی کە ئەمڕۆ سێشەممە 2.12.2025 بڵاوی کردووەتەوە، لە ماوەی مانگی رابردوودا، لە نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری پێشوازی لە 22 هەزار و 859 منداڵ کراوە، لە بەشەکانی بەیانیان و راوێژکاری بینراون.
لە هەمان ماوەدا 876 حاڵەتی سکچوون و رشانەوە و وشکبوونەوە تۆمارکراوە، هەروەها 827 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆمارکراون، سەبارەت بە پشکنینەکان،304 منداڵ لە بەشی تیشک و دەمار، 106 منداڵ لە بەشی بەدخۆراکی، 132 منداڵ لە بەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراک و 218 منداڵیش لە بەشی نەبەکام چارەسەریان وەرگرتووە.
هەر بەپێی راگەیاندراوەکە، لە نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری، 19 هەزار و 830 پشکنینی تاقیگەیی، 474 سۆنەر، 118 ئیکۆ، 32 نازور و 475 تیشک ئەنجام دراون.