لە 10 خولەکدا 12 سەرپێچی تۆمارکردوە

کامێراکانی چاودێری شەقامی 100 مەتری هەولێرییان قەرەباڵغ کردووە

964+

عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر

بەهۆی دانانی کامێرای چاودێرییەوە لە شەقامی سەرەکی 100 مەتری هەولێر قەرەباڵغ دروستبووە، شۆفێران لەو سەرپێچيانە ترساون کە کامێراکان بە خێراییەکى زۆرەوە تۆماری دەکەن.

پەیامنێری 964 لە شوێنێکی ئەم شەقامە کە دەکەوێتە نێوان فڕۆکەخانەی هەولێر و قەزای عەنکاوە بە چاوی خۆی بینیویەتی کە لە ماوەی تەنیا 10 خولەکدا کامێرایەک 12 سەرپێچی تۆمار کردووە.

باس لەوە دەکات کە کامێراکان ئەو سەرپێچییانە تۆمار دەکەن كه شۆفێر بیەوێت لەکاتی سووڕانەوەیدا هێڵێکی سپی سەر شەقامەکە ببەزێنێت.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

بڕیاری داشکاندنی رێژی 20٪ لە سزای سەرپێچی هاتوچۆ درێژکر...

بڕیاری داشکاندنی رێژی 20٪ لە سزای سەرپێچی هاتوچۆ درێژکرایەوە