"پۆلیسى سلێمانى قەرزدارییەتى"

دۆستە نزیکەکەى رۆژنامەنوسان خانەنشین بوو

964+

دیلان محەمەد جەزا _ سلێمانی

دواى ساڵانێک لە خزمەتکردن لە سلکى پۆلیس، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى کە دۆست و هاوڕێى رۆژنامەنوسان بوو، خانەنشین بوو و ئەمڕۆ کۆتایى بە کارەکانى هێنا.

ئەمڕۆ دووشەممە 1.12.2025، بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى، لە مەراسیمێکى تایبەتدا، خانەنشینبوونى رائید سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتییەکەى راگەیاند.

لە مەراسیمەکەدا، بەڕێوەبەرى پۆلیسى سلێمانى وتى،”پۆلیسى سلێمانى قەرزدارییەتى و ئێستاش کە خانەنشین بووە دەبێتە رێنیشاندەر بۆ هەر کەسێک کە شوێنى دەگرێتەوە”.

لاى خۆیەوە سەرکەوت ئەحمەد لە وتەى ماڵئاوایى دا وتى،”سوپاسى رۆژنامەنوسان دەکەم، وەک برا زۆر بە راستگۆیى مامەڵەم لەگەڵ کردوون”.

سەرکەوت ئەحمەد بەوە ناسرابوو کە دۆست و هاوڕێى رۆژنامەنوسان بوو، ئێمە لە 964 شایەدى ئەوە دەدەین کە هاوکار و هەماهەنگییەکى زۆرى لەگەڵ دامەزراوەکەمان هەبووە و لە هەرکاتێک پەیوەندیمان پێوەى کردبێت، دەرگاى زانیارییەکانى بەڕووماندا دانەخستووە.

پرۆفایلى رائید سەرکەوت ئەحمەد:

ساڵى 1965 لە سلیمانى لە دایکبووە

دبلۆم لە راگەیاندن بەدەستهێناوە

کۆلێژى سەربازى تەواو کردووە

چەندین ساڵ وەک وتەبێژى پۆلیس لە ئەرکدا بووە

لە هەریەک لە بەشەکانى لێکۆلینەوەى تاوان، نەهێشتنى تاوان، راگەیاند، کارى کردووە.

پێداچوونەوە _ وریا فەتاح

پۆلیسى سلێمانى کەسێکى دۆزیوەتەوە؛ داوا لە کەسوکارى دە...

پۆلیسى سلێمانى کەسێکى دۆزیوەتەوە؛ داوا لە کەسوکارى دەکات بچن بۆ وەرگرتنەوەى