نرخی نەوت دابەزی
بەرمیلى دۆلارێکى چووەتەسەر
نرخى نەوت بەرز بووەوە
964+
وریا فەتاح
یەکەم رۆژى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى نەوتە، دواى دابەزینەکەى هەفتەى رابردوو، ئەمڕۆ بە بەرزبوونەوە دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 1.12.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 63 دۆلار و 46 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەى 1.8 دۆلار بەرز بووەتەوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسـیش بە 59 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەمییش 1.8 دۆلار بەرز بووەتەوە.
ماوەیەکە نرخى نەوت لە ئاستێکى نزمدایە و هەفتەى رابردووش زۆربەى جا لەخوار 63 دۆلار و 62 دۆلارەوە بوو.