لەرێگەی مێشوولەوە دەگوازرێتەوە

ڤایرۆسی “زمانە شینە” لە نێو ئاژەڵەكانى ئیرلەندا بڵاوبووەتەوە مەترسی بۆ مرۆڤ نییە

964+

فەرهاد حەسەن

ئیرلەندای باکور، لێکۆڵینەوە لە یەکەم حاڵەتی گومانلێکراوی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی “زمانە شینە” لەنێو ئاژەڵەكاندا دەكات كە نەخۆشییەکی ئاژەڵییە و توشی ماڵات دەبێت و ناگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری BBC کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردوەتەوە، پێدەچێت بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی “زمانە شینە” لەنێو ئاژەڵەكاندا، زیانی بە دوو مانگا لە نزیک شاری “بانگۆر” لە رۆژهەڵاتی ئیرلەندای باكور گەیاندبێت.

رۆژی شەممە، وەزارەتی کشتوکاڵ و ژینگە و کاروباری گوندنشینەکان رایگەیاندبوو کە ناوچەیەکی کۆنترۆڵی کاتییان بە رووبەری 20 کیلۆمەتر دیاری کردوە و ئێستا گواستنەوەی ئەو جۆرە ئاژەڵانەی هەستیارن بۆ ناوەوە یان دەرەوەی ناوچەکە قەدەغەیە.

ئەندرۆ موێر، وەزیری کشتوکاڵی ئیرلەندای باکور رایگەیاند، هەموو ئەو بەرهەمهێنەرانەی کە بەهۆی رێکارە نوێیەکانی کۆنترۆڵکردنەوە زیانیان بەرکەوتوە، پێویستە هاوکار بن لە سنوردارکردنی ڤایرۆسەکەدا.

زمانە شینە BTV-3، نەخۆشییەکی ئاژەڵییە و توشی ماڵات دەبێت، لەوانەش مانگا و مەڕ، هەروەها بزن و ئاسکیش، نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە، ئاوسانی زمان و شینبونی، تا پلەی گەرمی بەرز، کەمبونەوەی بەرهەمی شیر و لە حاڵەتە توندەکانیشدا دەبێتە هۆی مردن.

تا ئەم سەردەمە، چارەسەرێكی گونجاو بۆ ئەو نەخۆشییە نەدۆزراوەتەوە، بەڵام لە كاتی تووشبونی ئاژەڵەكان دژە ژیان (antibiotics) بەكاردەهێنرێت. نەخۆشییەکە کاریگەری لەسەر مرۆڤ و سەلامەتیی خۆراک نییە و بەشێوەیەکی سەرەکی لە رێگەی مێشولەوە دەگوێزرێتەوە.

لە خورماتوو ئامادەکاری دەکرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤای...

لە خورماتوو ئامادەکاری دەکرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی FMD

پەتایەکی قورسی ڤایرۆسی لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە

پەتایەکی قورسی ڤایرۆسی لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە