ئەسمەر حەمیدی هونەرمەندی كورد
ئینستاگرامه‌كه‌شی بلۆک كراوه
کچە هونه‌رمه‌ندێكی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بێسەروشوێن کرا
964+
فەرهاد حەسەن
هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران چالاكوانێکی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری كوردیان له پارێزگای خوراسانی باكور ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستیانه‌وه، تاوەکو ئێستاش هۆکاری دەستگیرکردنەکەی نادیارە.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌سمه‌ر حه‌میدی چالاكی فه‌رهه‌نگی، گۆرانیبێژ و هونه‌رمه‌ندی گه‌نج و خه‌ڵكی شاری مانه سه‌مه‌لقان سه‌ر به پارێزگای خوراسان و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌نجه پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوه‌ته‌وه و لاپه‌ڕه‌ی ئینستاگرامه‌كه‌شی له لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی ئه‌منییه‌تی ئێرانه‌وه بلۆك كراوه.
ئه‌سمه‌ر حه‌میدی كه یه‌كێكه له هونه‌رمه‌ندانی گه‌نجی بواری موسیقای كوردی له خوراسان و هه‌روه‌ها له ژنه چالاكه‌كانی بواری فه‌رهه‌نگییه و پێشتریش به هۆی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی، به‌شداری له به‌رنامه‌كانی فه‌رهه‌نگی و ده‌رخستنی روانگه‌ی رخنه‌گرانه‌ی خۆی له لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی ئه‌منییه‌تی بانگ كرابو.
بەقسەی رێکخراوی هەنگاو، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، زانیارییه‌كی ورد له سه‌ر هۆكاره‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركران، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵی و هەروەها شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیشی دیار نییه.