دۆڵی خانەقا و بناری قەندیلیش دەگرێتەوە

دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر قوتابخانەکانی دەرەوەی قەزای رواندز کرا

964+

فەرهاد حەسەن

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزای رواندز دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر قوتابخانەکان کرا کە دۆڵی خانەقا و بناری قەندیلیش دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رواندز، بە هاوکاری لێژنەی دابەشکردنی نەوت، چەند رۆژێکە خەریکی دابەشکردنی نەوتی سپییە بەسەر قوتابخانە و باخچەکانی منداڵانی دەرەوەی شار.

دابەشکردنەکە لە دۆڵەمینجەل، بەرزێوە وگوندەکانی، دۆڵی خانەقا و ناحیەی وەرتێ، بناری قەندیل و دۆڵی ئاکۆیان، دەگرێتەوە.

بۆ هەر پۆلێک بڕی 200 لیتر، ژووری بەڕێوەبەر و مامۆستایان، لەگەڵ هەردوو بەشەناوخۆیی مامۆستایان بڕی 400 لیتر، بۆ باخچەکانی منداڵانیش بڕی 800 لیتر دابەشکراوە.

پەروەردەی رواندز دەڵێت، لە سەنتەری قەزاش دەستیان بە دابەشکردنی نەوتی سپی کردووە و لە ماوەیەکی نزیکدا کۆتایی بە پرۆسەی دابەشکردنەکە دێت.

لە 11 پارێزگای عێراق نەوتی سپی دابەش دەكرێ

لە 11 پارێزگای عێراق نەوتی سپی دابەش دەكرێ

سبەی 100 لیتر نەوتی سپی بە دانیشتووانی تەقتەق دەدرێ

سبەی 100 لیتر نەوتی سپی بە دانیشتووانی تەقتەق دەدرێ