بۆ رۆژى جیهانى خاوەن پێداویستى تایبەت

قوتابیان خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانیان لەبیر نەکرد

964+
دیلان محەمەد جەزا _ سلێمانی

قوتابیانى کۆمەڵگەیەکى پەروەردەیى لە سلێمانى، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانیان لەبیر نەکرد و لە ناو قوتابخانەکەیان دەستیانکرد بە فرۆشتنى ئەو خواردن و کەلوپەلانەى کە لە ماڵەوە بۆیان دروستکردوون و داهاتەکەشى دەدەن بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
3.12.2025، رۆژى جیهانى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە، قوتابیانى ناوەندى پەروەردەى خاتوو عائیشە محەمەد فەتاح لە سلێمانى، لەئێستاوە ئامادەکارییان کردووە بۆ کۆکردنەوەى کۆمەک و هاوکارى تا لەو رۆژەدا، پێشکەشى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانى بکەن.

قوتابیان بە فرۆشتنى خواردن و جپس و خواردنى تایبەت بە منداڵان کە لە ماڵەوە بۆیان ئامادەکرابوو، پاڵپشتى و پشتیوانى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەبن و داهاتەکانیشى دەدەن بەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەى پێویستیان بە چارەسەرە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح