ئەمڕۆ
پڕۆژەى رووناکى گەیشتە قەڵادزێ
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ یەکشەممە، تیمەکانى پڕۆژەى رووناکى بۆ تۆمارکردنى هاوبەشان لە شارى قەڵادزێ دەبن.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى راپەڕین بڵاوى کردەوە، تیمەکانى پرۆژەى رووناکى، ئەمڕۆ لە هەریەک لە گەڕەکەکانى (مامندە، شەهیدان، خانەقا، زانست، ئاشتى، کارەبا، سەرچیا)، دەبن و هاوبەشان تۆمار دەکەن.
داواش دەکات، هاوڵاتیان خۆیان تۆمار بکەن و هاوکارى تیمەکان بن.