ئاماری ناو دوو نەخۆشخانەی هەولێر

ژمارەی بریندارانی رووداوەکەی گوندی لاجان بوو بە 11 کەس

964+

عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر

بەهۆی ئەو رووداوەی ئەمڕۆ لە گوندی لاجانی سەر بە هەولێر روویدا جگە لەوەی کەسێک گیانی لەدەستدا 11 کەسیش برندار بوونە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی 964 لە هەردوو نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا و ئێمرجنسی هەولێر دەستیکەوتووە بریندارەکەن لەم دوو نەخۆشخانەیەن تەنیا یەکێکیان دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و لەناو بریندارەکانیشدا منداڵێک هەیە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لە کاتی خۆپیشاندانی ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی گوندی لاجان لە بەردەم کۆمپانیایەک کە داوای دامەزراندنیان دەکرد، شەڕ و ئاڵۆزی دروست بوو، لە ئەنجامدا، کەسێک کوژرا و 11 کەسیش برینداربوون.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

تۆڕی هاوپەیمانی 19 داوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی گوند...

تۆڕی هاوپەیمانی 19 داوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی گوندی لاجان دەکات

دانیشتووانی گوندی لاجان رێگای هەولێر - گوێریان داخست

دانیشتووانی گوندی لاجان رێگای هەولێر - گوێریان داخست