لە رێگەی 964ـەوە
شوێنی مانەوە بۆ ئەو پیاوە دابینکرا کە لەناو پارکێکی بازاڕی کەلار دەخەوت
964+
میلاد جەلال – کەلار
دوای ئەوەی پەیامنێری 964 بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیانی ئاگادارکردەوە لەوەی پیاوێک لەناو پارکی بازاڕی کەلار شەو و رۆژ دەکاتەوە، کێشەکەی بۆ چارەسەر کرا.
ژیلوان عادل، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکە دەستبەجێ تیمێکی ناردووە و شوێنی مانەوەی بۆ دابینکرا، چیتر لەسەر شەقام و پارکەکان نامێنێتەوە.
ھاوکار موکەرەم، لێپرسراوی بەشی پارێزگاری خێزان بە 964ـی وت، ئەو پیاوە بە شێوەی کاتی لەبەر ئەوەی تەمەنەکەی شمولی خانە ناکات دەیبەنە ماڵی ئاهو لە کەلار کە خانەیەکی بەساڵاچوانە.
وتیشی، ئەم هاوڵاتیە لەو دەمێنێتەوە تا کێشەکەی چارەسەر دەبێت یان شوێنێکی بۆ دابین دەکەن، لە رووی دەروونیشەوە هیچ کێشەیەکی نییە.
پێداچوونەوە، توانا نەقی