کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی؛

کەشەکە ساردتر دەبێت و لە بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان باران دەبارێت

964+

شۆڕش قادری

کەشەکە ساردتر دەبێت و سبەی ئێوارەش لە بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 29.11.2025، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە دیکە نزم دەبێتەوە.

بۆ سبەی یەکشەممەش، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچڕ پچڕ لە کاتەکانی ئێوارەدا، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و ‌هەندێک ناوچەی جیا جیا لە سەنتەری شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر: 22 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی

دهۆک: 21 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 22 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی

لە چەند ناوچەیەکی سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین نمەباران د...

لە چەند ناوچەیەکی سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین نمەباران دەبارێت

کەشوهەوای یەکەم رۆژی چلەی زستان بەهارییە

کەشوهەوای یەکەم رۆژی چلەی زستان بەهارییە

سبەی کەشوهەوای هەڵبژاردن گونجاوە و ئەم پاییزەش دەستان ...

سبەی کەشوهەوای هەڵبژاردن گونجاوە و ئەم پاییزەش دەستان بکەن بە سەرین