وەزارەتی شەهیدان؛ خه‌ریكە ده‌گەینه ‌بڕیاری کۆتایی

کار لەسەر بەدەستهێنانی ماف و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی هەرێم لە بەغدا دەکرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌غدا و هه‌ریم خه‌ریكن ده‌گه‌نه‌ كۆتا بڕیار بۆ بەدەستهێنانی ماف و ئیمتیازاتی زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا، بۆ ئەم مەبەستەش تاوەکو ئێستا چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم بڵاویکردەوە، لەگەڵ سەرۆکی دەزگای زیندانیانی سیاسی عێراقی و شاندی یاوەری کۆبوونەتەوە، بەمەبەستی یەکخستن و گواستنەوەی دۆسیییەکانی زیندانیانی سیاسی کوردستان بۆ سەر عێراق.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای گفتوگۆیەکی ورد وچڕ، کۆنوسی لێکتێگەیشتن ئامادە کردووە و رێکاری پێوست گیراوەتەبەر بۆ وەرگرتنی بڕیاری کۆتایی و بەدەستهێنانی ماف و ئیمتیازاتی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا.

شاندێکی وەزارەتی شەهیدان لەپێناو منداڵە ونبووەکانی هە...

شاندێکی وەزارەتی شەهیدان لەپێناو منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە دەچێتە ئێران

لیژنەیەکی وەزارەتی شەهیدان بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی ...

لیژنەیەکی وەزارەتی شەهیدان بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی دەبینێت