"ئێمەی فرۆشیار قازانج ناکەین"

بلاک فڕایدەی زیاتر لە 500 کڕیاری هێناوەتە دوکانێک

964+

عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

بلاک فڕایدەی زیاتر لە 500 کڕیاری هێناوەتە دوکانێک لە بازاڕی سوڵتان موزەفەر و خاوەن دوکانداریش دەڵێت، ئێمە هیچ قازانجێک ناکەین و ناوماناوە بێست فڕایدەی.

عومەر عوسمان خاوەنی ئەو دوکانەی کە بە رێژەی %20 بۆ 80 داشکاندنی کردووە بۆ مایکی 964 وتی، کڕیار لەو رۆژەدا تەواو قازانج دەکات، بە پێچەوانەوە ئێمە زەرەریش نەکەین هیچ قازانج نامێنێت، بەشێوەکی گشتی زەرەر دەکەین، بەڵام قازانجەکەی ئێمە بۆ داهاتووە و شوێنی خۆی دەگرێتەوە.

دوکانەکە بەشێکی زۆری ئامێری ئەلکترۆنی و ئێکسسوارات و بابەتی لاپتۆپ و جانتاکەیەتی، وەک باسی دەکەن لاپتۆپ هەبووە لە 200 دۆلارەوە کراوە بە 45 دۆلار، چونکە دووربینن.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

لە سلێمانی هەینی رەش کراوە بە گەش و داشکاندن کراوە

لە سلێمانی هەینی رەش کراوە بە گەش و داشکاندن کراوە