وێنە گەورەکە تەنیا لای ئێمە بوو.. رووماڵ ئاوا نەبێت هەر نەکرێت باشە
964+
ژووری هەواڵ
ئەو ڤیدیۆیانەتان بینی کە لە 964 بڵاوبوونەوە؟ ئەگەر نەتانبینیون پێشنیارتان بۆ دەکەین بگەڕێنەوە سەری، چونکە نەک لەناو کوچەو کۆڵانەوە، بەڵکو لەناو ماڵ بەماڵی ئەم کوردستانەوە چیرۆکەکانی قەیرانی کارەبایان دەگێڕایەوە.
لە چەند خولەکێک دوای هێرشەکەی کۆرمۆروە هەتا ئەم بەیانییە 964 سات بەسات زانیاری دەگواستەوە، هیچ زانیارییەکمان لەدەست دەرنەچوو، ئەوەی بۆ خەڵک پێویست بوو وتمان.
هەر بەوەوە نەوەستاین، دەستمان دایە ئەو ئیشەی لێی دەزانین، تۆڕی پەیامنێرانمان گەڕەکەکان دەگەڕان و بە ڤیدیۆو وێنە، بە قسەو دەربڕین ئەو چەند ساتەی ژیانی خەڵکیان دەگواستەوە، دیوی گەش و رەشمان وەک یەک دەبینی و باسمان دەکرد.
لەیەک کاتدا پەیامنێرێکمان لای کۆرمۆر بوو، ئەویتر لە بازاڕەکەی زاخۆ بۆ فانۆس دەگەڕا، یەکێک لەسەر گۆیژەو ئەویتر لای نەخۆشخانەی رزگاری، پەیامنێرێکمان لای مۆلیدەکانی کەلار بوو، ئەویتر لەناو جەرگەی کۆیە.
ئێمە هەواڵ و زانیاری و چیرۆک دەگوازینەوە، پێمان وایە لەم دۆخانەدا خەڵک پێویستیان بەوەیە نەک دەرونیان عەزێت بدەین.
پێمان سەیر نەبوو کە تەنانەت لەم دۆخەشدا هەندێ میدیا ئەم بابەتەیان کردبووە کەرەستەی سیاسی، هەندێکیان گاڵتەیان بە پرۆژەی رووناکی دەکرد دەیانوت شکستی حکومەتە، هەندێکیتر دەیانوت درۆنەکە دەستی لایەکی خۆماڵی تێدا بووە.. بۆچی پێمان سەیر نەبوو؟ چونکە هەر میدیایەک ئەوە دەکات کە لێی دەزانێت.
ئێمە لە 964 دوای ئەم جۆرە رووماڵانە حاسڵاتەکەی کۆدەکەینەوەو پیایدا دەچینەوە، بۆ ئەوەی بزانین لە چیدا مۆفەق بووین و لە چیدا باش نەمانپێکا، حەزمانکرد ئەمڕۆ راپۆرتە ناوخۆییەکە لەگەڵ وەرگرانی 964 بەش بکەین تا بزانن ئەوەی دەیڵێین راست بوو یان نا.
پوختەی رووماڵی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر و قەیرانی بێ کارەبایی
– تەنیا چەند خولەکێکی کەم دوای ئەنجامدانی هێرشەکە، 964 بەخێرایی و بە دروستی هەواڵەکەی گەیاند.
– بەر لە کاتژمێر 12ی شەو یەکەم ڤیدیۆی کڵپەی ئاگرەکە بڵاوکرایەوە.
– هەواڵی ئەوەماندا کە ناردنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا راگیراوەو ئەگەر هەیە کارەبا بپچڕێت.
– کەمێک دواتر یەکەم ڤیدیۆی نزیک و روونی ئاگرەکەمان بڵاوکردەوە، بە دوای ئەوەشدا زنجیرەیەک ڤیدیۆی دیکە بڵاوکرانەوە.
– دوای دەستکەوتنی سەرەداوی نوێ، ورد و درشتی هێرشەکە بۆ وەرگرانی 964 باسکرا.
– چاومان خستە سەر کاردانەوە فەرمییەکانی هەرێم و بەغدا لە بارەی هێرشەکەوە.
– زانیاری وردماندا کە دۆخی کارەبا چی لێدێت.
– کات گەیشتە رۆژی دووەم ئینجا ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا، زانیاری وردو دروست لای ئێمە بوو.
– پەیامنێری 964 لە مەیدان و لە نزیک کۆرمۆر، دواهەمین زانیارییەکانی باسکرد.
– ڤیدیۆی نوێی نەبینراوی کێڵگەی کۆرمۆر کە پەیامنێری 964 تۆماری کردبوو.
– سەرنجمان بۆ گوزەرانی خەڵک بوو دوای بێ کارەبایی، پەیامنێری سلێمانی ئەوەی گواستەوە کە هەندێ خەڵک بێئاو بوون.
– دانا غاز چی نوێی وت لەبارەی هێرشەکەوە؟
– پشکەکانی دانا غاز دوای هێرشەکە نرخیان هاتە خوارەوە.
– زیانەکانی کارەبا چیبوون، 3000 مێگاوات کارەبا کەمی کردووە.
– شوێن کاردانەوەی خاوەن مۆلیدەکان کەوتین ئاخۆ پلانیان چییە بۆ یارمەتیدانی خەڵک لەم قەیرانە.
– کاردانەوەی ئەمەریکاو جیهان لەسەر هێرشەکە چیبوو.
– دیمەنی شوێنە زیندووەکانی شارەکان، تاریکی چۆن باڵی بەسەر شەقامی سەهۆڵەکەدا کێشابوو.
– دیمەنی کاسبکاران لە شارە جیاوازەکان چۆن بێ کارەبایی هێنابوونیە بەردەم دوکانەکانیان.
– دیمەنی گەڕەکە دیارەکانی هەولێر کە چۆن بێ کارەبایی تاریکی کردبوون.
– لە ناو مزگەوتەکانەوە چۆن خەڵکی بەلایتی مۆبایل دەستنوێژیان هەڵدەگرت.
– پەیامنێری 964 لە زاخۆ لەگەڵ خەڵک قسەیکرد، لەوێ قەیرانی دەستنەکەوتنی فانۆس دروست بوو بوو.
– بێ کارەبایی سوودی خۆی هەبوو، دیمەنی ناو ماڵێکی سلێمانی کە چۆن هەموویان لە دەوری یەک کۆ بووبوونەوە.
– لە هەولێر پەیامنێری 964 چوو لە حاڵی مۆلیدەی بچووکی پرسی، خەڵک خەریکی کڕینی بوون.
– دیمەنی ناو بەنزیخانەکان کە چۆن خەڵک بە دەبە بەنزینیان بۆ مۆلیدەکانیان دەکڕی.
– چیرۆکی ئەو دایەخانەی فانۆسە تەمەن 43 ساڵەکەی هێنایەوە بەر مەیدان.
– زانیاری و شیکاری ورد لەسەر ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر کەرتی وزە لە کوردستان.
– حاڵی سلێمانی، پەیامنێری 964 لەسەر چیای گۆیژەوە باسی بێ کارەبایی گەڕەکەکانی سلێمانی دەکرد.
– لە هەولێر خەڵک چووبوونە ناو پارکەکان، پەیامنێری 964 لەوێ بوو لە حاڵی خەڵکی دەپرسی.
– کاردانەوەی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ لەسەر بێدەنگی حکومەتی عێراق.
– کەلار بە سەلامەتی لەو قەیرانە رزگاری بوو، پەیامنێری 964 زانیاری بوونی کارەبای بەردەوامی گواستەوە.
– لە هەولێرەوە، پەیامنێری 964 زانیاریدا لەسەر ئەو گەڕەکانەی کارەبایان دراوەتەوە.
– نەخۆشخانەو شوێنە گرنگەکان کارەبایان لێ نەبڕا، پەیامنێرانی 964 لای نەخۆشخانەکان بوون.
– دیمەنی نۆرەی شەحنی مۆبایل لەو ماڵانەی کارەبایان هەبوو.
– هەندێ لە دوکاندارەکان چارەیان دۆزیبووەوە، بە پاتری ئۆتۆمبێل دوکانیان رووناک دەکردەوە.
– چەند سەرمایەدارێکی هەولێر لەگەڵ خاوەن مۆلیدەکان لە گفتوگۆدا بوو، پەیامنێری 964 لەلایان بوو.
– کۆیە دوای 36 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی پێگەیشتەوە.
– پەیامنێری 964 دەرگای ماڵی خۆیانی کردبووەوە بۆ شەحنی مۆبایلی خزم و هاوسێکانی.
– شەو درەنگ بەهۆی لۆدی زۆرەوە هێڵی کارەبای هەشتی حەسارۆک گڕی لێ دەبووەوە.
– کاردانەوەی وەزارەتی رۆشنبیری لەسەر هەواڵە فەیکەکان.
– ئەم بەیانییەش کارکردن لە کۆرمۆر دەستی پێکردەوە.
– فرۆشتنی فانۆس بە ئۆنلاین دەستی پێکرد.![]()
رووماڵی 964 بهردهوامه…ڤیدیۆی هاندهران له دهۆك و سلێمانی