"دوورە لە یاسا"

رۆشنبیری بۆ میدیاکان؛ ترس و گومان دروست مەکەن

964+

ئەحمەد مستەفا

لە سەربەندی هێرشەکەی کۆرمۆر هەست بە دروستکردنی ترس و گومان کراوە، وەزارەتی رۆشنبیری ئاگاداری گشت میدیای بینراو، بیستراو و پۆرتاڵ رایەڵە ئەلیكترۆنییەکان دەکاتەوە، ترس و گومان دروست نەکەن.

وە دەڵێ، خۆيان بەدووربگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەت و هەواڵێکی بێ بنەما، پێوستە بەرپرسیارانە مامەڵەوە بکەن و نەبنە هۆی دروستکردنی ترس و گومان و تێکدانی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی.

وەزارەتەکە لە روونکردنەوەیەکدا باسی ئەوەی کردووە، بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتانە ناچنە چوارچێوەی ئازادی رادەربڕینەوە بەتایبەتیش لە باری هەستیاری ئێستادا كە هەرێمی كوردستان وەكو قەوارەیەك لەلایەن نەیارانیەوە رووبەڕووی چەندين شێوازی دوژمنكاریانەی پڕ مەترسی بووەتەوە.

وە دەڵێ، لەم کاتەدا ئەم هەڵسوکەوتە نابەرپرسانە لەلایەن هەر دەزگا و رایەڵێكی میدیاییەوە بكرێت دوورە لەیاسا و لۆژیک و پێچەوانەی ماددەی سێیەم/ بڕگەی سێیەمە لە (رێنمایی رێکخستنی فریکوینسی سپەیس لەهەرێمی کوردستان).

پەیامێک لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە
بۆ/گشت میدیا بینراو و بیستراوەکان
بابەت / بڵاونەکردنەوەی هەواڵی بێ بنەما
ئاگاداری گشت میدیا بینراو و بیستراو و پۆرتاڵ رایەڵە ئەلیكترۆنییەکانيان دەکەینەوە، كە خۆيان بەدووربگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەت و هەواڵێکی بێ بنەما وە پێوستە بەرپرسیارانە مامەڵەوە بکەن و نەبنە هۆی دروستکردنی ترس و گومان و تێکدانی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی، چونکە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتانە ناچنە چوارچێوەی ئازادی رادەربڕینەوە بەتایبەتیش لە باری هەستیاری ئێستادا كە هەرێمی كوردستان وەكو قەوارەیەك لەلایەن نەیارانیەوە رووبەڕووی چەندين شێوازی دوژمنكاریانەی پڕ مەترسی بۆتەوە، لەم کاتەدا ئەم هەڵسوکەوتە نابەرپرسانە لەلایەن هەر دەزگا و رایەڵێكی میدیاییەوە بكرێت دوورە لەیاسا و لۆژیک و پێچەوانەی ماددەی سێیەم/ بڕگەی سێیەمە لە (رێنمایی رێکخستنی فریکوینسی سپەیس لەهەرێمی کوردستان).
له‌گه‌ڵ رێزدا ….
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە