سلێمانی

مەترسی گرانبوونی نرخی غاز لە ئارادایە

964

دیلان محەمەدجەزا

دوای هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، ئەمڕۆ هیچ بڕە غازێک نەهاتووە بۆ سلێمانی و ئەگەر وەزعەكە بەو جۆرە بەردەوام بێت ئەوا پێشبینیی دەكرێت نرخی غاز بەرزببێتەوە.

نوێنەری کارگەکانی غاز لە سلێمانی، کۆچەر تاهیر بە 964 وت، دوای رووداوی بۆردومانی شەوی رابردووی کێڵگەی کۆرمۆر، نرخی غاز گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و لە حکومی و بازرگانیش وەك خۆیەتی.

باسی لەوەش کرد، تا ئەم ساتە نرخی بوتڵێک غازی حکومی بە هەشت هەزار و 500 دینار دەگاتە دەستی هاوڵاتیان و غازی بازرگانیش لیتری بە 390 دینارە.

ئەوەشی خستەڕوو، دوێنێ 234 تۆن غازیان بەدەست گەیشتووە، بەڵام ئەمڕۆ هیچ بڕێکیان بەدەست نەگەیشتووە، ئەگەر بەردەوام بێت ئەوا بە دڵنیایی نرخی بەرز دەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی 964، لە رۆژێکی وەرزی سەرمادا پارێزگای سلێمانی پێویستی بە نزیکەی 350 تۆن غاز دەبێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هێرشەکەى سەر کۆرمۆر پشکەکانى دانەغازى دابەزاند

هێرشەکەى سەر کۆرمۆر پشکەکانى دانەغازى دابەزاند