کۆنسێرتیان هەبوو

دوای 16 رۆژ لە ئەمریکا گەڕانەوە گەرمیان و پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

گەنجێکی دەنگخۆشی کەلاری بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتی مەقامات و قەتار و خاوکەر بانگھێشتی ئەمریکا کرا، دوای 16 رۆژ مانەوە و ئەنجامدانی چەندین کۆنسێرت بۆ سەفیری وڵاتان، گەڕایەوە کەلار و ئەمڕۆ پێشوازی لێکرا.

ئەو گەنجە دەنگ خۆشە ناوی محەمەد لوقمانە و لەناو گەرمیانییەکان، بە محەمەد گەرمیانی ناسراوە، ئەو قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “ھەستێکی خۆشبوو بەو جۆرە و بەفەرمی لە ئەمریکا بانگھێشت کراین بۆئەوەی کۆمەڵێک کۆنسێرت و دەنگی گەرمیان ببەینە ئەو وڵاتە”.

“لە کۆنسێرتەکان سەفیری زۆربەی وڵاتەکان ئامادەبوون، جگە لە گۆرانی وتن، پەیامێکم لەوێ خوێندەوە لەبارەی جینۆساید و ئەنفال و ئەو ئازارانەی کورد چەشتوویەتی لەسەردەمی رژێمی پێشوودا”، محەمەد گەرمیانی وای وت.

دەشڵیت، “راستە ئەوان لە شیعرەکانی ئێمە تێنەدەگەیشتن، سەفیرێک ھاتەلام وتی ھیچ تێنەگەیشتم لە گۆرانیەکە، بەڵام بە ئاوازەکەیا تێگەشتم کە کورد چەند ئازاری بینیوە، ئەوە ھەستێکی زۆر خۆشی پێدام کە ئاوھایان دەوت”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

چریکەی گەرمیان و مەقامبێژە دەنگخۆشەکە

چریکەی گەرمیان و مەقامبێژە دەنگخۆشەکە

سەڵاح محەمەد: سوێدییەكان پێیان سەیر بوو كورد گۆرانی تا...

سەڵاح محەمەد: سوێدییەكان پێیان سەیر بوو كورد گۆرانی تایبەتی بۆ منداڵان هەیە

"داهاتی کۆنسێرتەکەم تایبەت دەکەم بە تووشبووانی شێرپەنجە"