داوایەک لە حکومەتى فیدراڵ دەکات

قوباد تاڵەبانى: هێرشى سەر کۆرمۆر تاوانێکى تیرۆریستى گەورەیە

964+

وریا فەتاح

جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، لەسەر هێرشکردنە سەر کێڵگەى کۆرمۆر هاتە قسە و دەڵیت: هێرشەکە تاوانێکى گەورەى تیرۆریستییە.

لە پەیامەکەیدا، قوباد تاڵەبانى رایگەیاند:هێرشکردنەسەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، تاوانێکی تیرۆریستی گەورە و بە ئامانجگرتنی ژیان و گوزەرانی رۆژانەی خەڵک و ژێرخانی ئابووریی کوردستان و هەموو عێراقە.

دەشڵێت: چەند بارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە بۆسەر ژێرخانی ئابووریی کوردستان پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و پێویستی بە هەنگاویی کردەییە.

قوبات تاڵەبانى جەختیکردووەتەوە، ئەرکی حکومەتی فیدراڵە بە خێرایی بکەران و ئەوانەی لە پشت ئەم هێرشەوەن بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات و رووبەڕووی سزا و لێپرسینەوەی یاساییان بکاتەوە. جەختیش دەکاتەوە، بەردەوامی ئەم جۆرە هێرشانە لەلایەن گروپ و هێزی دەرەوەی دەوڵەت چیتر قبوڵکراونییە و ناسەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لێ دەکەوێتەوە، هەربۆیە هەنگاوی سەرەکیی حکومەتی داهاتووی عێراق دەبێت کۆتاییهێنان بەم دۆخە و سزادان و کۆکردنەوەی گروپ و هێزە چەکدارەکانی دەرەوەی دەوڵەت بێت.

تائێستا بەرهەمهێنان لە کێڵگەى کۆرمۆر دەستى پێنەکردووە...

تائێستا بەرهەمهێنان لە کێڵگەى کۆرمۆر دەستى پێنەکردووەتەوە