وێنەیەکی رۆژنامەنووس کاروان کەلاری
بەڕێگاوەیە بەرەو کەلار
رۆژنامەنوس کاروان کەلارى ئازاد بوو
964+
میلاد جەلال- گەرمیان
کەمێک لەمەوبەر، رۆژنامەنوس کاروان کەلارى ئازادکرا و ئێستا لە رێگایە بەرەو گەرمیان.
کاروان کەلارى لەسەر ئازادکردنەکەى بە 964ـى وت،”ئازادکراوم، لە سلێمانییەوە لە رێگام بەرەو کەلار، سەلامەتم و جارێ هیچ قسەیەکى ترم نییە”.
کاروان کەلاری، رۆژنامەنوس و بەڕێوەبەری کازیوە میدیا لە کەلار، لە کاتژمێر 6ـی ئێوارەی دوێنێ سێشەممەوە، کەسوکارەکەی لێی بێ ھەواڵ بوون و مۆبایلیشی داخرابوو، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگادارکرانەوە کە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح