"هەستێکی خۆشم پێدەبەخشێت"
ژنێک هەم وەستایە و هەم هونەرمەند و لە رەنگەکان جیهانێک دروست دەکات
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
ژاڵە بەکر، ژنێکی بەهرەمەندە و قۆڵی لێ هەڵماڵیوە و سەلیقە و توانای خۆی کۆکردووەتەوە لە کارێکدا کە پیاوان دەیکەن و دەڵێت، ئیشێکی کەمە و مۆدێرنە، قورسە و هەستێکی خۆشت پێدەدات.
واباوە وەستای دیکۆرات زیاتر پیاوان ئەنجامی بدەن، لێرە بەدوا ئیتر کاری دیکۆر تەنیا پیاوان نایکەن و ژنانیش هاتوونەتە پێش، ژاڵە کە 15 ساڵە ئەزموونی دیکۆراتی هەیە و سەرقاڵی کارە و دیوارەکان دەڕازێنێتەوە، پەیامنێری 964 دەچێتە لای و دەپرسێت قورس نیە بۆ خانمێک، لە وەڵامدا وتی، ئەمە هونەرێکی ئێرانیە و پێشتر خانمان لەوێ کردوویانە، میکرۆسمێنتی پێدەڵێن، ماددەیەکە هاوشێوەی چیمەنتۆ، لەکاتی لێدانی وەک کرێکارێک ماندوو دەبیت، راستە قورسە، بەڵام هەستێکی خۆشت پێدەدات.
ژاڵە ئەوەندە کارەکەی خۆشدەوێت، پێی وایە تەنیا دیکۆراتێک یان نەخشێک ناکات، بەڵکو جیهانێکی دروست دەکات، جیهانێک کە پڕە لە رەنگ و هەر رەنگێک بۆ ئەو هەستێک دەبەخشێت، گرنیش بەو رەنگانە دەدات کە لە کۆندا زیاتر لە مزگەوتەکان بەکارهاتووە، چونکە هەستێکی رۆحی دروست دەکات.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح