زیاتر لە حه‌وت ملیۆن خێزان پیاو سه‌رۆكایه‌تیان ده‌كات
ئەنجامى كۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لە عێراق راگەیەندرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامە کۆتاییەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی لە راگەیاند کە 46 ملیۆن و 118 هه‌زار و 793 كه‌سه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی كۆتایی سه‌رژمیری راگه‌یاند و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردن وەزارەته‌كه‌یان دوای تەواوکردنی زانیارییەکان و شیکردنەوەی ئەو داتایانەی لەم سەرژمێرییەدا دەستیکەوتووە، ئه‌نجامه كۆتاییه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه.
یەکەم سەرژمێرییە دوای 37 ساڵ.
کۆی گشتی خێزانەکان لە عێراق گەیشتووەتە نزیکەی هه‌شت ملیۆن و 54 هەزار و 385 خێزان، ژمارەی دانیشتووانی بیانیش لە عێراقدا 340 هه‌زار و 131 كه‌سه.
ئاشكرایكرد، کۆی گشتی دانیشتووانی عێراق جگە لە بیانییەکان گەیشتووەتە 45 ملیۆن و 778 هەزار کەسه، 23 ملیۆن و 161 هەزار له ره‌گه‌زى نێر بە رێژەی 50.2%ـی دانیشتووان و ژمارەی مێینە 22 ملیۆن و 957 هەزار بە رێژەی 49.8٪ـی دانیشتووان، ژمارەی ئەو خێزانانەی پیاو سەرۆکایەتییان دەکات زیاتر لە حه‌وت ملیۆن خێزانە و ئەوانەی ژن سەرۆکایەتییان دەکات زیاتر لە 910 هەزار خێزانە.