" چاوەڕوانی سەرکەوتنە گەورەکە دەکەین"
وهزیرى پهروهرده چاڵنجى منداڵێکی زاخۆ بۆ دهنگدان به یانەکەیان قهبوڵ دهكات
964+
فهرهاد حهسهن
لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی بۆ دەنگدان بە یانەی زاخۆ دەستیپێکردووە منداڵێکی باخچەی ساوایان لە زاخۆ چاڵێنجی وەزیری پەروەدە دەکات بۆ دەنگدان بە یانەی ئیدارەکەیان، ئەویش داواکارییەکەی قبوڵ دەکات دەڵێت “دەنگم داوە”.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەدەی هەرێم لە فەیسبووکەکەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا منداڵەکەی باخچەی ساوایانی (نێرگز) لە زاخۆ چاڵێنجی کردووە.
وەزیری پەروەردە دەڵێت “گوڵە نێرگزەکەی (باخچەی نێرگز) لە زاخۆ، چالێنجی تۆی ئازیز قبوڵە و سەرچاوان، دەنگم داوە بە هاندەرانی زاخۆی دەلال و زاخۆی جوان ، زاخۆی هەمووان، بۆ ئەو چەند رۆژەی ماوە هەوڵی چڕتر دەدەین، بە تەنيا دیاریکردنی هاندەرانی زاخۆکەمان لەو پێشبڕکێیە سەرکەوتنە و چاوەڕوانی سەرکەوتنە گەورەکە دەکەین”.