بێستانسوور پاکدەکرێتەوە

دابەشکردنی ئاو لە گەڕەکەکانی شارەزوور راگیرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

فەرمانگەی ئاوی شارەزوور سەرجەم گەڕەکەکانی سنووری شارۆچکەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە بەهۆی پاککردنەوەی سەرچاوەی سەرەکی پڕۆژەی ئاوی بێستانسوور، دابەشکردنی ئاو دوادەکەوێت.

بەپێی ئاگادارییەکە دانیشتوانی شارەزوور سەرجەم گەڕەکەکان دەگرێتەوە و ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی پاککردنەوەی سەرچاوەی سەرەکی پڕۆژەی ئاوی بێستانسوور، پڕۆسەی دابەشکردنی ئاو رادەگیرێت و رۆژێك دوادەکەوێت.

دەشڵێت، سبەینێ پێنجشەممە لە گەڕەکەکانی سیروانی یەك، ئازادی، سیروانی دوو و شارەوانی، دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە.

فەرمانگەی ئاوی شارەزوور بۆ هاوبەشەکانی: هەفتەیەک مۆڵە...

فەرمانگەی ئاوی شارەزوور بۆ هاوبەشەکانی: هەفتەیەک مۆڵەتتان هەیە پێوەر ببەستن

تانکی سەربان بشۆن، فەرمانگەی ئاوی شارەزوور ئاو هەڵدەک...

تانکی سەربان بشۆن، فەرمانگەی ئاوی شارەزوور ئاو هەڵدەکاتەوە