له سبهینێوه دهستپێدهكات
وادهى دهستپێكردنى مامهڵهی دەرەکی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دیاریكرا
964+
فهرهاد حهسهن
پەروەردەی سۆران، ئاگاداری گشت قوتابیانی پۆلی 12ـی زانستی و وێژەیی كردووهتهوه تاوهكو سبهینێ پێنجشەممە 27.11.2025 دهتوانن مامەڵەی دەرەکی ئەنجامبدەن بە پێچەوانەوە مافی بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەکان نامێنێت.
بۆ ئەمساڵی خوێندن گۆڕانکاری بەسەر تاقیکردنەوەی بەراییدا هاتووە، قوتابی تاقیکردنەوەی وەرزهكانی یەکەم و دووەم لە قوتابخانەکان ئەنجامدەدات هاوشێوەی قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی کە تیایدا تاقیکردنەوەکە لەسەر 100 نمرە دەبێت.
ئەو قوتابیانەی کە مامەڵەی دەرەکیان کردووە، دەتوانن لە رێکەوتی 1.12.2025 تاوهكو 5.12.2025 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران بکەن بۆ زانینی ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران دهڵێت، له رێکەوتی 15.12.2025 تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم لە گشت ناوەندەکانی خوێندن لە سەرتاسەری کوردستان بەڕێوەدەچێت.