"سێ جار دایکم ئینجا باوکم"

خوێندکارانی پەیمانگای ناشناڵ کڵاویان لەسەرکردووە و بڕوانامە وەردەگرن

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

کچان و کوڕانی خوێندکاری پەیمانگای ناشناڵ خۆیان رازاندووەتەوە و عەبا و کڵاویان پۆشیوە و چاوەڕوانی وەرگرتنی بڕوانامەکانیان و دڵخۆشن.

یەکێک لە خوێندکارەکان کە دەرچووی بەشی ئینگلیزیە بۆ مایکی 964 دەڵێت، بێگومان بەشی خۆمان ئینگلیزی دەزانین، چونکە ئێمە وەک زانکۆ چوار ساڵ نیە، بەڵام بێگومان لە کارەکەی خۆم وەک مارکێتین بەردەوام دەبین، پێشم وایە دەکەوێتەوە سەر کەسەکە خۆی فێربوون و ئاستی زمانەکەی.

قۆناغێک کۆتایی دێت و قۆناغێکی نوێ لە ژیانیان دەست پێدەکات، کچە خوێندکارێک دەڵێ، حەزدەکەم ببمەوە مامۆستا لە پەیمانگای یاد و لەوێ نەبێ نامەوێت، بەڵام سوپاسی خێزانەکەم دەکەم و سێ جار دایکم و جارێک باوکم، چونکە ماچەکانی دایکم زۆر کاریگەری بەسەرمەوە هەیە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی هەول...

ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکارانی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو