400 قوتابی دەحەسێنەوە

خێرخوازێک قوتابخانەیەک لە گوندێکی سۆران دروست دەکات

964+

ئاکام غەفور- سۆران

لە گوندی باڵەکیانی ئیدارەی سۆران، خێرخوازێک قوتابخانەیەکی نۆ پۆلی دروستکردووە و بڕیار وایە بۆ وەرزی دووەمی خوێندنی ئەمساڵ تەواو بکرێت.

مامۆستا هیوا رەسوڵ، یەکێکە لە سەرپەرشتیارانی دروستکردنی قوتابخانەکە و بۆ 964 وتی، نەبوونی قوتابخانە و زۆری ژمارەی دانیشتووانی باڵەکیان هۆکار بوون بۆ ئەوەی قوتابخانەکە لێرە دروست بکرێت.

وەک باسی دەکات، ئەوان دەستکراوەن لەوەی چەند خەرجی پێویست بێت بیکەن بۆ دروستکردنی قوتابخانەکە و ئێستا %85 کارەکانی تەواو بووە، کارەکەش زیاتر لە 100 هەزار دۆلاری تێدەچێت.

گوندی باڵەکیان دەکەوێتە دەروازەی شاری سۆران، قوتابیانی گوندەکە تاکو ئێستا قوتابخانەیان کابینە بووە، کە زیاتر لە 400 قوتابی بوون.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

قوتابخانەکانی سۆران ترێندی شوکولاتە پێچەوانە دەکەنەو...

قوتابخانەکانی سۆران ترێندی شوکولاتە پێچەوانە دەکەنەوە