20 خوێندکارن

ناوى وەرگیراوانى کۆلێژى پزیشکى هەڵەبجە بڵاوکرایەوە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى خوێندنى باڵا، ناوى 20 خوێندکارى وەرگیراوى لە کۆلێژى پزیشکى زانکۆى هەڵەبجە بڵاوکردەوە کە 5 وەرگیراویان پارالێڵن.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بۆ ساڵى خوێندنى 2025 بۆ 2026، کە یەکەمساڵى خوێندنى پزیشکییە لە هەڵەبجە، ناوى 20 خوێندکارى وەرگیراوى بڵاوکردەوە.

وەرگیراوان ژمارەیان 20 خوێندکارە و پێنج لە وەرگیراوان بە پارالێڵ وەرگیراون.

بەرزترین کۆنمرەى وەرگیراوان 97.8ـە.

وەزارەتەکە داوا لە وەرگیراوان دەکات، 30.11 تا 1.12.2025، پەیوەندى بە تۆمارى گشتى زانکۆى هەڵەبجە بکەن و خۆیان تۆمار بکەن.

ناوى وەرگیراوانى کۆلێژى پزیشکى هەڵەبجە بڵاوکرایەوە