لۆگۆى بەڕێوەبەرایەتى گشتى حەج و عومرە
ئاسانكاری بۆ حاجییان
ناونیشان و لۆكه‌یشنی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بڵاوكرایەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ناونیشان و لۆكه‌یشنی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره‌ی له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی كوردستان بڵاوكردەوە، ئەمەش بە مەبەستی ئاسانكارییە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە و بچن مامەڵەكانیان تەواو بكەن.
وتەبێژی حەج و عومرەی كوردستان كاروان ستونی بە 964ی راگەیاند، ئه‌مڕۆ ناونیشان و لۆكه‌یشنی هه‌موو نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانیان بڵاوكردەوە، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان بتوانن به ئاسانی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكه‌ن.
وتیشی، به‌پێ ئه‌و ئه‌زموونه‌ی چه‌ندین ساڵه هه‌یانه، ئه‌و پلان و به‌رنامانه‌ی كه چه‌ند ساڵێكه كاری بۆ ده‌كه‌ن، له داهاتوودا خزمه‌تگوزاری دیكه‌یش به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كارئاسانی بۆ حاجیان و عومرە‌كاران راده‌گه‌یەنن.
ئەمساڵ سیستمی ئه‌لیكترۆنی ده‌روازه‌ی حه‌ج كارا كرا و هەر ئه‌مساڵیش بۆ یه‌كه‌م جار به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ناوی حاجیان راگه‌یاندرا، ئەوانەی بۆ وەرزی ئەمساڵ دەچنە ئەنجامدانی فەریزەی حەج، هه‌ر هاوڵاتییه‌كیش كه ناوی ده‌رچوو بێت به كورته‌نامه پیرۆزباییان لێ كردووه.
ناونیشان و لۆكەیشنەكان بەم جۆرەن:
1- نووسینگه‌ی حه‌ج و عومرەی هه‌ولێر
2- نووسینگه‌ی حه‌ج و عومره‌ی دهۆك
3-نووسینگه‌ی حه‌ج و عومره‌ی سلێمانی
4- نووسینگه‌ی حه‌ج و عومره‌ی هه‌ڵه‌بجه
5-نووسینگه‌ی حه‌ج و عومره‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران
6- نووسینگه‌ی حه‌ج و عومڕه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ
7- نووسینگه‌ی حه‌ج وعومره‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان
8-نووسینگه‌ی حه‌ج و عومڕه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌رین