عەبدوڵا ئۆجەلان و ژمارەیەک لە زیندانی کراوانی پەکەکە - وێنە: AFN
کۆمسیۆنەکە چوون
لە ئیمڕاڵی ئۆجالان باسی هەڵوەشانەوەی پەکەکە دەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەندامانی شاندی کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمانی تورکیا بۆ دیداری عەبدوڵا ئۆجالان، بە هێلیکۆپتەر لە ئەستەنبوڵەوە چوونە دوورگەی ئیمڕاڵی.
شاندی کۆمیسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەیی، کە لە چوارچێوەی چارەسەری پرسی کورد لە پەرلەمانی تورکیا دامەزراوە، کەمێک پێش ئێستا بەرەو دوورگەی ئیمرالی بەڕێکەوت.
شاندەکە پاش گەیشتنیان بە ئەستەنبوڵ بە هێلیکۆپتەر بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” بەرەو دوورگەی ئیمرالی بەڕێکەوتن.
وەک ئەوەی میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، شاندی کۆمیسیۆنەکە لە، گوڵستان کلچ کۆچیگیت جێگری هاوسەرۆکانی دەم پارتی، فەتی یڵدز جێگری سەرۆکی گشتیی مەهەپە و لە ئاکەپەش حسێن یامان، پێکدێت.
لە کۆبوونەوەکەدا شاندەکە گوێ لە عەبدوڵا ئۆجالان دەگرن، کۆنووسی کۆبوونەوەکە بە نهێنی دەهێڵرێتەوە، بڕیارە ئۆجالان باس لە هۆکارەکانی نەمانی پەکەکە و هاوپەیمانی تورک-کوردان و هەوڵەکانی ئاشتی و پێشنیارەکانی چارەسەر و پرۆسەی یاسادانان بکات.
تەواوی دیدارەکەی شاندەکەی کۆمیسیۆن لەگەڵ ئۆجالان تۆمار دەکرێت، کۆنووسەکە لەلایەن شاندەکە دەخرێتە بەردەم نوعمان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمان و دواتر کۆنووسەکە پێشکەش بە کۆمیسیۆنەکەش دەکرێت، کە لە 51 پەرلەمانتار پێکهاتووە.