ئامۆزایەکی خۆی بریندار کردبوو
تەقەکەرەکەی سلێمانی و سێ هاوکاری دەستگیر کران
964+
شۆڕش قادری
ئاسایشی سلێمانی، تۆمەتباری رووداوی تەقەکردنەکەی نیوەڕۆی دوێنێ و سێ هاوکاری دەستگیر کرد.
نیوەڕۆی دوێنێ شەممە 22.11.2025 و بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە شاری سلێمانی، هاوڵاتییەک تەقەی لە ئامۆزایەکی کرد و بەسێ فیشەک برینداری کرد و هەڵات.
کەمێک لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “دەستبەجێ لەسەر رووداوەکە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەمان دەستپێکرد، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتباری تەقەکەری رووداوەکە و سێ هاوکاری دەستگیر کران”.
لەئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و بەماددەی 31/405 دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.