ئەمریكا

پیاوێک بە جۆرێكی دەگمەنی ئەنفلەوەنزای باڵندە گیانی لەدەست دا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پیاوێک لە ویلایەتی واشنتۆن بەهۆی جۆرێکی دەگمەنی ئەنفلەوەنزای باڵندە گیانی لەدەستدا، کە یەکەم حاڵەتی مردنی لەم جۆرەیە لە ئەمریکا.

وەزارەتی تەندروستی ویلایەتی واشنتۆنی ئەمریكا رایگەیاند، مردووەكە پیاوێکی بەساڵاچووە و هەر خۆی نەخۆش بووە و تووشی ئەنفلەوەنزای باڵندەی جۆری H5N5 بووە، ئەمەش دوای ئەوەی پەلەوەرە ماڵییەکانی لە حەوشەی ماڵەکەیدا لە ناوچەی گرایس هاربەر، کە نزیکەی 125 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای سیاتڵەوە دوورە، تووشی نەخۆشییەمە بوون و بۆ پیاوەكەیان گواستووەتەوە.

دەسەڵاتدارانی تەندروستی ویلایەتەكە پشتڕاستیان کردەوە، مەترسییەکان بۆ سەر مرۆڤ کەمن، ئاماژەیان بەوەش کردووە، “تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی دیکەی توشبوونی مرۆڤیان لە هەمان جۆر تۆمار نەکردووە، هەروەها هیچ بەڵگەیەکیش نییە بۆ گواستنەوەی مرۆڤ بۆ مرۆڤ”.

بەرپرسانی تەندروستیی ناوچەكە ئاماژەیان بەوەش کردووە، چاودێری ئەو کەسانە دەکەن کە بەرکەوتنی راستەوخۆیان لەگەڵ نەخۆشەکەدا هەبووە، وەک رێکارێکی خۆپارێزی.

پێشتر سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان، پشتڕاستی کردەوە کە حاڵەتەکە ئاماژە نییە بۆ زیادبوونی مەترسی لەسەر تەندروستیی گشتی.

هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی پەتایەكی دیكەی هاوشێوەی كۆرۆن...

هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی پەتایەكی دیكەی هاوشێوەی كۆرۆنا دەدرێت