لەبن 63 دۆلارە

نرخی نەوت دابەزی

964+

شۆڕش قادری

نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لە خوار 63 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 22.11.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جێهانیی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 62 دۆلار و 56 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە، نرخەکەی بەڕێژی 1.29٪ دابەزیوە.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی تەکساسیش بە 58 دۆلار و 0.6 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و ئەمیش بەڕێژەی 1.59٪ دابەزیوە.

هەفتەی رابردوو، دامەزراوەی نەوتی ئەمریکی، زیادبوونی 4.4 ملیۆن بەرمیل لە کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکادا، لەگەڵ بەرزبوونەوەی کۆگای بەرهەمە پاڵاوتەکان ئاشكرا كرد، ئەوەش وای كرد نرخی نەوت سەربەرەوخوار بێتەوە.

نرخی نەوت هاتە 62 دۆلار لە جیهاندا

نرخی نەوت هاتە 62 دۆلار لە جیهاندا

نرخى نەوت لەخوار 64 دۆلارە

نرخى نەوت لەخوار 64 دۆلارە