نزیكه‌ى 40 هه‌زار هاوڵاتى سوود له‌ پڕۆژه‌یه‌كى وه‌رده‌گرن

كاره‌كانى پێنجەمین لوتکەی تەندروستی کوردستان لە هەڵەبجە بەرده‌وامه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ دوێنێوه‌ كاره‌كانى پێنجەمین لوتکەی تەندروستی کوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە ده‌ستیپێكردووه‌ و سبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بێت و تیایدا چه‌ندین سیمینار و پانێڵ له‌سه‌ر بابه‌تى ته‌ندروستییه‌ جاوازه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن.

یەكەم لوتكەی تەندروستی كوردستان لەساڵی 2019 دەستپێكرد و هەر ساڵێك لوتكەكە لە پارێزگایەكی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت و ساڵانە زیاتر لە دوو هەزار پزیشك و تەندروستكار و ئەكادیمی و سیاسی و بەرپرس بەشداری تێدا دەكەن.

ته‌ندروستى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ له‌ لوتكه‌كه‌دا 11 پانێڵ و هه‌شت سیمینار و كۆڕی جیاجیا، لەبارەی بەهێزكردنی كەرتی تەندروستی و رۆڵی سەندیكاكان و رێكخراوەكان لە پەرەپێدانی سیستمی تەندروستی و داڕشتنی داهاتووی كەرتی تەندروستی و هەمانگی نێوان سێكتەرە جیاوازەكان و پەرەپێدانی كەرتی تەندروستی هەڵەبجە، پێشكه‌ش ده‌كرێن.

ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، لوتکەكه‌ ئامانجێكی ستراتیژی درێژخایەنە بۆ بەرەوپێشبردنی تەندروستی گشتی و کەرتی تەندروستییە لە هەڵەبجە، دەیانەوێت رێکارە تەندروستیە جیهانیەکان بگونجێنن لەگەڵ واقعی سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی، ئابوری هەرێمی کوردستان، کە هەڵەبجە وەک نمونەیەکی زیندوو پیشان بدەن.

لە لوتکەکەدا پڕۆژەیەکی پایڵەت بۆ چاودێری بەرایی تەندروستی رادەگەیەنن کە پلانێکی یەک ساڵیە بۆ حه‌وت هه‌زار و 972  كه‌سى بەساڵاچوو و 21 هه‌زار و 450 منداڵ و 10 هه‌زار و 223  خانمی دوگیان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەدا سودمەند دەبن.

به‌پێی پڕۆگرامى لووتكه‌كه‌، بابه‌ت و چالاکییە زانستیەکان به‌گشتى تیشك ده‌خه‌نه‌ سه‌ر پێشخستنی چاودێری بەرایی تەندروستی و پزیشکی خێزانی، بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەکان، ئاڵەنگاریەکانی بەردەم دەروون دروستی، ئاسایش و سەلامەتی خۆراک و  کاریگەریە درێژخایەنەکانی چەکی کیمایی.

تەندروستی هەڵەبجە بوو بە خاوەنی دوو ئەمبوڵانس

تەندروستی هەڵەبجە بوو بە خاوەنی دوو ئەمبوڵانس

تەندروستی هەڵەبجە هەفتەی راهێنان و نوێکردنەوەی زانیار...

تەندروستی هەڵەبجە هەفتەی راهێنان و نوێکردنەوەی زانیاری پزیشکی راگەیاند