عێراقیشی له‌گه‌ڵدایه‌

ئه‌مریكا هۆشداری گه‌شتكردنى هاوڵاتیانى بۆ 21 وڵات راگه‌یاند

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، هۆشدارى گه‌شتكردن بۆ 21 وڵات ده‌كرد، له‌ناویاندا عێراق یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه‌ و داواى له‌ هاوڵاتیانى ده‌كات گه‌شتیان بۆ نه‌كه‌ن.

هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌فغانستان، بێلاڕوسیا، بوركینا فاسۆفاسۆ، بۆرما، ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست، هایتی، ئێران، عێراق، لوبنان، لیبیا، مالی، نێجیریا، كۆریای باكور، رووسیا، سۆماڵ، باشوری سودان، سودان، سوریا، ئۆكرانیا، ڤه‌نزوێلا، یه‌مه‌ن ده‌گرێته‌وه‌.

نوسینگه‌ی كاروباری كونسوڵگه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشدارییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، بارودۆخی ناوخۆیی و توانای ئه‌مریكا له‌و وڵاتانه‌ سنورداره‌ و داوایكردوه‌، هاوڵاتیه‌كانی گه‌شتیان بۆ ئه‌نجام نه‌ده‌ن.

نوسینگه‌كه‌ ده‌ڵێت “هۆشداری گه‌شتكردن له‌ ئاستی یه‌كه‌م تاوه‌كو چوار ده‌رچووه‌، واته‌ گه‌شتكردن قه‌ده‌غه‌یه‌، ئه‌مه‌ش به‌ پشتبه‌ستن به‌ بارودۆخی ناوخۆیی و توانای سنوردارمان بۆ هاوكاریكردنی ئه‌مریكییه‌كان له‌و وڵاتانه‌”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌م وڵاتانه‌ى دیاریكراون مه‌ترسیدارن، ده‌كرێت به‌ سه‌ردانكردنیان هاوڵاتیانیان‌ بكه‌ونه‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه‌.

فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ده‌ست به‌ ئاماده‌كارییه‌كانى...

فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ده‌ست به‌ ئاماده‌كارییه‌كانى ده‌كاته‌وه‌ بۆ گه‌شتى توركیا و ئه‌وروپا

له‌ سه‌رى ساڵ به‌ سەدان گه‌شتیارى هه‌رێم له‌ دوبه‌...

له‌ سه‌رى ساڵ به‌ سەدان گه‌شتیارى هه‌رێم له‌ دوبه‌ى بوون