بۆ جێگره‌وه‌ى ئه‌مریكایه
چین ئۆفه‌رێكی گه‌ورەى وه‌به‌رهێنانى پێشكه‌ش به عێراق ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی زانیارییه‌كانى پسپۆڕی ئابوری وڵاتى چین ئۆفه‌رێكی گه‌وره‌ی وه‌به‌رهێنانی بۆ عێراق كردووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌م ئۆفه‌ره له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداوه وه‌ڵامی نه‌دراوه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر بیرتان بێت، لە کۆتایی مانگی ئەیلولی 2019 بوو لە چوارچێوه‌ی سەردانەکەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئەوکات بۆ پەکین، عێراق هەشت رێککەوتنی لەگەڵ ئه‌م وڵاته واژۆ کرد، بەپێی ئەو رێککەوتنانە دەیان کۆمپانیای چینی بەڵێنیانداوە کار لەسەر پڕۆژەکانی ژێرخانی عێراق بکەن لە بەرامبەر ئەوەی پەکین رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت وەربگرێت.
نه‌بیل مه‌رسومی، پسپۆڕی دیارى ئابوری له‌عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی فه‌یسبوكه‌كه‌ى نوسیویه‌تی، كۆمپانیای (هێریتیج فاینانس)ی چینی ئۆفه‌رێكی پێشكه‌ش به عێراق كردووه كه چه‌ندین پرۆژه له‌خۆده‌گرێت له‌وانه‌ش، كڕینی پشكی 30% بۆ 40% له دوو پاڵاوگه‌ی كیمیایی به توانای 100 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، به‌شداریكردن له دروستكردنی پاڵاوگه‌كانی ئیندۆنیزیا له به‌رامبه‌ر سه‌نگافوره، به توانای 500 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، له‌گه‌ڵ پاره‌دان به ئاڵوگۆڕی نه‌وتی خاوی عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئۆفه‌ری سێیه‌می چین بۆ عێراق، دروستكردنی تانكه‌ری نوێیه، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق خه‌رجیه‌كانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو كه‌مبكاته‌وه، جگه له‌وه‌ش به‌كرێدانی تانكه‌ری نه‌وته بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به مه‌به‌ستی خاوه‌ندارێتی.
مه‌رسومی ئه‌وه‌شی وتووه، تاوه‌كو ئێستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق وه‌ڵامی ئه‌و ئۆفه‌ره‌ی چینیان نه‌داوه‌ته‌وه، كه حه‌وت مانگ پێش ئێستا پێشكه‌شكرا و له چوارچێوه‌ی كێبڕكێی چینی – ئه‌مریكیدایه له عێراق.