هیچ دەنگوباسی باران نییە

پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن

964+

ژێوار خدر

وردە وردە لە زستان نزیک دەبینەوە و پلەکانی گەرما تا دێت زیاتر دادەبەزن، بەڵام هیچ سەروسۆراغێکی باران نییە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە نزمترین پلە نزیک دەبێتەوە و بەرزترین پلە بەرزتر دەبێت بە یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەى شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 24 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 22 پلەی سیلیزی

دهۆک : 21 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 25 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 26 پلەی سیلیزی

ئەمڕۆ و سبەینێ بەتەماى باران مەبن

ئەمڕۆ و سبەینێ بەتەماى باران مەبن