پێیانباشە موچە بکرێتە کارت

زۆربەی هاوڵاتیانی کوردستان لەگەڵ بڕیارەکەی وەزارەتی دارایین

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

زۆربەی هاوڵاتیانی کوردستان لەگەڵ بریارەکەی وەزارەتی دارایین کە دەڵێ، لە ساڵی تازەدا دابەشکردنی موچە بە کاش نامێنێ و ئەوەی کارتی بانکی نەبێ، گیرفان بەتاڵ دەمێنێتەوە.

پەیامنێرانمان لە هەولێر و سلێمانی رای چەند موچەخۆر و فەرمانبەرێکیان لەوبارەیەوە وەرگرتووە، بەڵقیس ئیبراهیم کە خۆیشی خانەنشینە، دەڵێ، “ئەو بڕیارە لە هەمووان زیاتر، لە قازانجی خانەنشیانە، چونکە ئەوان معاناتیان زۆرە و هەندێکیان کە تەمەنیان هەڵکشاوە، ناتوانن هەموو جارێک بێنە ناو قەرەباڵغی بانک و لە نۆەرەدا بوەستن”.

ئەو هاوڵاتیانە دەڵێن، ئەگەر وەک وڵاتانی پێشکەوتوو کەڵك لە کارتی بانکی وەربگیرێت، لە قازانجی حکومەت و خەڵکیش دەبێت، بەڵام بەو مەرجەی ئەی تی ئێمەکان هەمیشە پارەیان تێدابێ و لەکار نەکەون.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئەو خانەنشینانى فۆڕمى

ئەو خانەنشینانى فۆڕمى "هەژمارى من"یان پڕنەکردووەتەوە موچەى مانگى نۆیان رادەگیرێت