کارمەندانى سەرسندوقى دەنگدان.
ئەمڕۆ دواوادەیە بۆ تانەدان
تانەكان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی عێراق گەیشتە 400
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی تانەدان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن گەیشتووەتە 400 کەس.
جومانە ئەلغەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گرووپی واتساپی رۆژنامەنووساندا رایگەیاند: “ژمارەی تانەدان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی 2025 بۆ 400 تانە بەرزبووەتەوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “دواوادە بۆ پێشکەشکردنی تانەدان کۆتایی دەوامی فەرمییە ئەمڕۆ پێنجشەممە 20.11.2025 دیاریی كراوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ڕۆژی دووشەممەی رابردوو 17.11.2025 ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی بۆ خولی شەشەم بۆ هەردوو دەنگدانی گشتی و تایبەت راگەیاند، هەروەها کردنەوەی پرۆسەی تانەکانی راگەیاند، کە بۆ ماوەی سێ رۆژە.