ئاسمان ساماڵە

ئەمڕۆ و سبەینێ بەتەماى باران مەبن

964+

وریا فەتاح

کەشناسى هەرێم، پێشبینییەکانى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە و بەپێى پێشبینییەکانیش، ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵە و دڵۆپێک باران نابارێت.

بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەشناسى پێشبینى کردووە کە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵەهەور، بەڵام بارانى تێدا نییە.

بۆ سبەینێش کەشەکە هەر وەک ئەمڕۆ دەبێت و ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و بێ بارانى دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ هەینى بەمشێوەیەیە:

هەولێر : 23 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 22 پلەی سیلیزی

دهۆک : 22 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 25 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 26 پلەی سیلیزی

زۆرترین رێژەی بارانی 12 کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە

زۆرترین رێژەی بارانی 12 کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە