رێگای نێوان سمیلان و چەند گوندێک دادەخرێت – وێنە؛ گرافیکی 964
شۆفێران ئاگادار بن
سبەی رێگای نێوان سمیلان و چەند گوندێک دادەخرێت
964+
شۆڕش قادری
سبەی رێگای نێوان سمیلان و نۆ گوند لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دادەخرێت، شۆفێران ئاگادار بن.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، سبەی پێنجشەممە 20.11.2025، بەهۆی چاککردنەوەی پردی ئاشتی خدر ئاغا، رێگای نێوان سمیلان و گوندەکانی (بێشێ، گەزنە، کاولان، جاوکە، هەبرەسان، چومبرس، دزوک، نزاری، هورێ) دادەخرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، رێگاکە تەنیا سبەی دادەخرێت و داوایش لە شۆفێرانی ئەو رێگایە دەکرێت، هاوکاری تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران و تیمەکانی پۆلیسی هاتوچۆی قەزای چۆمان بکەن.