كەی لێكۆڵینەوە تەواو دەبێت؟

سۆراغ: هێشتا هۆكاری سووتانی کۆگاکانی دەرمان لە رێگەی گوێڕ دیار نییە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەو ئاگرەی لە سێ كۆگای دەرمان و كەلوپەلی پزیشكی لە رێگەی هەولێر – گوێر شەوی رابردوو كەوتەوە، هێشتا هۆكارەكەی و زەرەر و زیانەكانی نادیارن.

964 بەیانی زووی ئەمڕۆ چوارشەممە 19.11.2025 هەواڵێكی لە بارەی ئاگرەكە بڵاوكردەوە، بەڵام هۆكار و زیانەكان دیار نەبوون، هاوكات هەر ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ 964 پەیوەندی بە موقەدەم شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر كردەوە، بەڵام ئەو رایگەیاند، لێكۆڵینەوەكان لە رووداوەكە بەردەوامن، بەڵام كاتی دەوێت، چونكە پێویستی بە سەیركردنەوەی كامێراكانی چاودێری و لێكۆڵینەوەی ئەفسەری تایبەتمەند هەیە.

وتیشی، لێكۆڵینەوە هەیە زوو تەواو دەبێت و هەشیانە مانگێك دەخایەنێت، چونكە دەبێت راستییەكان روون بێتەوە، بە تایبەتی لە بابەتی خەمڵاندنی زەرەر و زیانەكان و ژمارەی دروستی زیانەكان.

موقەدەم شاخەوان سەعید هەر ئەمڕۆش ئاماژەی بەوەدا، ئەو كۆگایانەی سووتاون، هیچ مەرجێكی سەلامەتییان تێدا نەبووە و تەنانەت ئامێری كوژاندنەوەی ئاگریشیان نەبووە.

سێ كۆگای دەرمان لە رێگای گوێڕ سووتان

سێ كۆگای دەرمان لە رێگای گوێڕ سووتان