پێدانی تابلۆ بە ئامێرەکانی بیناسازی لە هەڵەبجە دەستیپێکرد – وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە
یەکەم تابلۆ درا بە حەفارەیەک
پێدانی تابلۆ بە ئامێرەکانی بیناسازی لە هەڵەبجە دەستیپێکرد
964+
شۆڕش قادری
پێدانی تابلۆ بە ئامێرەکانی بیناسازی لە هەڵەبجە دەستیپێکرد و یەکەم تابلۆش درا بە حەفارەیەکی بچووک.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، ئەمڕۆ سێشەممە 18.11.2025 بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتییەکە هەستاون بە چاپکردنی یەکەم تابلۆی ئامێری بیناسازی بۆ جۆری حەفارە بچووک BOB CAT.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەر شۆفێرێك خواستی وەرگرتنی تابلۆی ژمارە هەڵەبجەی هەیە، دەتوانێت سەردانی بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە بکات، بەڵام پێویستە ئامێرەکان مەرجی تۆمارکردنیان تیدابێت بەپێی یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان.