بێ زیانى گیانى و مادى بووه
ئەمشەو سێ حاڵەتی لافاو لە سنووری ئیدارەى راپەڕین هەبووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌رگرى شارستانى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ده‌ڵێت، ئه‌مشه‌و به‌هۆى بارین بارینى زۆره‌وه سێ حاڵه‌تى دروستبوونى لافاو له ئیداره‌كه‌یان هه‌بووه.
دروستبوونى لافاوه‌كان، لە گەڕه‌کی کێوەڕەش له ناو شاری رانیە، ناحیەی سەرکەپکان و گەڕەکی کفرەدۆڵ له ناحیه‌ى حاجیاوا بوونه.
به‌رگرى شارستانى ده‌ڵێت، دوای ئاگادارکردنەوەی کارمەندانیان لە هه‌رسێ بنکەکان، دەستبەجێ بەخێرایی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوەکان و بە کردنەوەی سەرەمەنهۆڵەکان مەترسیان لەسەر شوێنەکان نەهێشتووه.
ده‌شڵێت، كۆبوونه‌وه‌ى ئاوه‌كان له هه‌ر سێ شوێنه‌كه بەشێوەیەک بووه، مەترسی لەسەر ماڵەکان و مارکێت و هەموو ئەو شوێنانەی کە لەوێوە نزیکبوون دروستكردبوو، به‌ڵام به‌هۆى زوو راگه‌یشتنى تیمه‌كانیان به‌بێ هیچ زیانێكی ماددی و گیانی كۆتاییان به مه‌ترسیه‌كان هێناوه.
هاوڵاتیانی سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین ئاگادار كراوه‌نه‌ته‌وه، له ئه‌گه‌رى دروستبوونى هەر حاڵەتێکی لەو شێوەیە، خێرا پەیوەندی به ژماره‌ى 115 بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى تیمه‌كانى فریاگوزارى به‌زووترین بگه‌نه لایان.