"چوار دەفتەر دۆلار زیانم پێگەیشتووە"
لافاو زیانی بە زیاتر لە 50 خانوو و کۆگا لە زاخۆ گەیاند
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
بەهۆی بارانبارینەکەی شەوی رابردوو، زیاتر لە 50 خانوو و کۆگا لە زاخۆ زیانیان بەرکەوت و خاوەن کۆگایەکیش دەڵێ، “چوار دەفتەر دۆلار زیانم پێگەیشتووە”.
حەمید بلی، خاوەن کۆگایەکی کەرەستەی جوانکاری و جلوبەرگ قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “کاتژمێر نزیکەی 5ـی بەرەبەیان بوو، بارانێکی بەخوڕ باری و کۆگاکەم پڕبوو لە ئاو”.
دەشڵێت، “هەموو ئەشیاکانم تەڕ بوون و بایی سێ و نیو بۆ چوار دەفتەر دۆلار زیانم پێگەیشتووە”.
دوو رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و تا درەنگانی ئەمشەو بەردەوام دەبێت، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیش، زاخۆ یەکێکە لەو شوێنانەی کە زۆرترین بارانی لێ دەبارێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری